سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم تەنها لە باج و رسوومات و گومرگ و سزاکان مانگانە 313 ملیار دینار داهاتی هەیە

ئەندامێکی لیژنەی ئابوریی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، “بەپێی راپۆرتی هاوبەشی لیژنەی دارایی هەرێم و عێراق، حکومەتی هەرێم تەنها لەباج و رسوومات و گومرگ و غەرامات مانگانە 313 ملیار دینار داهاتی هەیە”.

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابوریی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی راپۆرتەکە حکومەتی هەرێم تەنها لەباجی دەرامەت و سەرمایە و باجی شمەک و بەرهەمهێنان و رسوومات مانگانە 186 ملیار دینار داهاتی هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، مانگانە تەنها لە گومرگ و غەرامات 127 ملیار دینار داهاتی هەیە و بەو جۆرەش دەکاتە 313 ملیار دینار جگە لەو داهاتانەی ناچێتە دارایی و ئەژمار ناکرێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی دواتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستانی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share