سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە رووداوەکەدا دوو گیانلەدەستدان و چوار بریندار بوونی هەیە.
هاوکات، زانا عهزیز لێپرسراوی بنكهی هاتوچۆی عهربهت، رایگەیاندووە رووداوەکە لهنزیك كۆگای سوتهمهنی سلێمانی لهنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، دۆخی بریندارەکان باشە و تەندروستییان جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.