بەشێکی رێگای سەرەکیی کەلار – سلێمانی داخرا

سایدی دووەمی رێگای سەرەکیی (کەلار – سلیمانی) لە ناحیەی “باوەنور”ەوە تاوەکو نزیک گوندی ئاوە خێری، داخرا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکەینەوە لەسەر رێگای سەرەکیی (کەلار – سلێمانی) لە ناحیەی “باوەنور”ەوە تاوەکو نزیک گوندی ئاوە خێری، سایدی دووەمی رێگاکە داخراوە.

دەشڵێت، رێگاکە بووە بەیەک ئاراستە، هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێل کەوتووەتە ئاراستەی سلێمانی بۆ کەلار، تکایە ئاگاداربن، تاوەکو لە رووداوی نەخوازراو بەدووربن.

May be an image of 2 people and people skeet shooting

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share