لەسەر رێگای گوێر – هەولێر لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، رووداوەكە لەسەر رێگای نێوان مەلا قەرە و گوێڕ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە بەهۆیەوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش برینداربوون
راشیگەیاند، سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزان بوون و تەرمی قوربانییەكان رەوانەی پزیشكی دادی هەولێر كراوە.