بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا

وەفدی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەشێك لە كۆمپانیاكانی بواری نەوت كۆبووەوە و چارەسەری پرسی نەوت و گاز و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم تاوتوێكران.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكەدا ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون،كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، لەگەڵ بەشێك لە كۆمپانیاكانی وەبەرهێنی نەوت لە هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هاوبەشی و ستراتیژی لە نێوان حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان كران و دوایین سەردان و گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لە بارەی پرسی نەوت لە چوارچێوەی دەستوور گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، چارەسەری پرسی نەوت و گاز و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و جددیەتی حكومەتی هەرێم بۆ ئەو پرسە لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێكرا.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

ئومێد خۆشناو: دەستبەسەر ئۆتۆمبێلی بێمۆڵەتدا دەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share