دەربارەی تووشبووانی شێرپەنجە روونكردنەوە دەدرێت

نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا بڵاوكردنەوەی ژمارەیەك سەبارەت بە تووشبوون بە شێرپەنجە بە ناڕاست ناودەبات و دەڵێت، ئەو كەسەی بڵاویكردووەتەوە هیچ پەیوەندییەكی بە نەخۆشخانەكەیانەوە نییە.

دكتۆر یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانەی بە ناوی دکتۆرەیەک لە چەند پەیج و سایتێک بڵاوكراوەتەوە لەسەر داتا و ئاماری شێرپەنجە، سەرجەمیان هەڵەیە و رەتیدەکەینەوە.

دەشڵێت، “هیچ پەیوەندییەكی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە و، هیچ بنەمایەکی زانستی نیە”.

هەواڵەكە لە پەیجێكی تۆڕی فەیسبووك بەناوی (د. رۆژ مەهدی)دا بڵاوكرایەوە و تیایدا دەڵێت، “وەرن تەماشای نەخۆشخانەی ھیوا بکەن کە دوێنێ تەنھا لە ماوەی هەشت کاتژمێردا 900 نەخۆش داغڵکراون و زۆرێکیشیان تەندروستییان باش نییە”.

لە روونكردنەوەكەدا یاد نەقشبەندی دەڵێت، ئەو پزیشکە هیچ پەیوەندییەکی بە نەخۆشخانەی هیواوە نیە.

دووپاتیشیدەكاتەوە، ئەوان ئامارەكانیان تەنها راستەوخۆ لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و پەیجی رەسمیی نەخۆشخانەی هیواوە بڵاودەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. رووداوێکی هاتوچۆ برینداربوونی دوو ماتۆڕسواری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ دوو ماتۆڕسوار برینداربوون. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە…
Total
0
Share