لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک تونێلی ماوەران ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا.

ئەمڕۆ دووشەممە لە پێش تونێلی ماوەران لە قەزای شەقڵاوە ئۆتۆمبێلێک کە دوو کەسی تێدابووە وەرگەڕا.

لە رووداوەکەدا یەکێک لە سەرنشینەکانی ئۆتۆمبێلەکە گیانیلەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بریندابوو.

ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە ناوی جەعفەر محەمەد تاهیرە و پیشەی پێشمەرگە بووە و خەڵکی قەزای سۆرانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حاجی مەحمود: دووئیدارەیی وادەکات مامەڵەیەکی بچووک لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، دووئیدارەیی وادەکات مامەڵەیەکی بچووک لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت. محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی…
Total
0
Share