دەرفەتی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست راگەیەندرا

قائیمقامیەتی قەزای دوكان دەرفەتی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتییەكی قەزاكە بەشێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای دوكان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، 22 هەلی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمهێنانی وزەی كارەبای دوكان راگەیەندراوە كە بەپێی چەند مەرجێك و لە فۆڕمەكەدا ئاماژەیپێكراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم دەرفەتی دامەزراندنە تەنها بۆ هاوڵاتییانی ناوەندی قەزای دوكان و هەردوو ناحیەی سوورداش و خەلەكان و گوندنشینانی سنوورەكانیانە و پڕكردنەوەی فۆڕمەكەش بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: نابێت بەناوی یاساوە سنوورەکانی کاری ڕۆژنامەوانی بەرتەسکبکرێتەوە

لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت بەناوی یاساوە سنوورەکانی کاری ڕۆژنامەوانی…
Total
0
Share