پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه ته‌قه‌ی لههاوڵاتییهك كردبوو.
پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ته‌قه‌ی لێكراوه، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی عهربهتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردبوو، ئێستا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.