چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە زیانەکانی تیشکی خۆر

دەستەی گشتیی کەشناسیی عێراق بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە لە ژێر ناونیشانی چۆن خۆمان بپارێزین لە تیشکی خۆر و تیشکی سەروو بنەوشەیی و رێنمایی هاوڵاتییان دەکات بۆ پاراستنیان لە زیانەکانی.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەکارهێنانی دژەخۆر بەشێوەی رۆژانە، تەنانەت لە رۆژانی هەوریشدا، پێویستە  جۆری دژەخۆرەکە لەو جۆرە بێت کە پارێزگاری دەکات لە هەردوو تیشکی UVA و UVB، و تایبەتمەندی پاراستنی خۆر (SPF) لانیکەم 30 بێت، ئەو کەسانەی مەلەدەکەن یاخود عارەق زۆر دەکەنەوە دەبێت دوو کاتژمێر جارێک بەکاریبهێنن.

باس لەوەشکراوە، دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی تیشکی خۆر لە کاتی لوتکەی تینیدا هۆکارێکی دیکەی گرنگە، باشتر وایە لە نێوان کاتژمێر 10ی بەیانی تا 4ی ئێوارە لە تیشکی راستەوخۆی خۆر دوور بکەویتەوە، چونکە تیشکەکان لەو کاتانەدا توند دەبن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو جلوبەرگانە هەڵبژێرە کە زۆرترین رێژەی پێست دادەپۆشێت، وەک قۆڵدرێژ و کڵاوی لێوار پان، هاوکات دەتوانیت ئەو جلوبەرگانە هەڵبژێریت کە فاکتەری پاراستنی سەروو بنەوشەیی (UPF)یان هەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، بەکارهێنانی چاویلکەی دژەخۆر: چاویلکەی دژەخۆر هەڵبژێرە کە 99% – 100% تیشکی سەروو بنەوشەیی دەگرێت بۆ پاراستنی چاو.

بە هاوڵاتییانیش دەڵێت، هەوڵبدەن تا دەتوانن لە سێبەردا بمێنیتەوە، بەتایبەتی لە کاتی لوتکەی بەهێزی شەپۆلەکاندا و بەکارهێنانی چەتر بژاردەیەکی گونجاوە بۆ کەمکردنەوەی بەرکەوتنی راستەوخۆی تیشکی خۆر.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ: بەرهەمی چپسی پاتەی سروشتی لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی ئوردن و سعودیە دەکرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە زۆرینەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەوروپا و ئەمریکا راگیران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share