دەستبەسەر دەرمانێکی ساختەی سپیکردنەوەی ددان_دا گیرا

لە شاری هەولێر دەستبەسەر دەرمانێکی ساختەدا گیرا کە بانگەشەی ئەوەی بۆ دەکرا ددان سپی دەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵکردنی هێنان و دروستکردنی دەرمان بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر دەستبەسەر بەرهەمێکی ساختەدا گیرا کە بەمەبەستی سپیکردنەوەی ددان بەکاردەهێنرێت.

ئاشکراشیکرد، دەرمانەکە ناوی های سمایل_ە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ریکلامی بۆ دەکرێت و بە شێوەی ئۆنلاین دەفرۆشرێت، کە بەکارهێنانی مەترسیی گەورە لەسەر تەندروستیی دروستدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فازڵ نەبی: دەستگیرکردنی ئەو بەرپرسانە کاریگەریی دەبێت لەسەر ئەوەی حکومەت بتوانێت بەبێ کێشە مووچە دابەشبکات

د. فازڵ نەبی، ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتە ئەمنییەکەی شەوی ڕابردووی بەغداد، کاردانەوەیەکە بەرامبەر دۆخی خراپی دارایی عێراق. فازڵ نەبی، بریکاری…
Total
0
Share