هەرێمی كوردستان: 24 كاتژمێرە كەس بە كۆرۆنا نەمردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 88 توشبووی نوێی كۆرۆنا لە هەرێم تۆماركراون و هیچ توشبوویەكیش گیانی لەدەستنەداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە 12ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2676 پشكینین ئەنجامدراون و لەو ژمارەیە 88 توشبووی نوێ تۆماركراون.

لەو ماوەیەشدا 983 توشبوو چاكبوونەتەوە و هیچ توشبوویەكیش گیانی لەدەستنەداوە، ئەوەش یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی 24 كاتژمێردا كەس بە كۆرۆنا نەمرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە

بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت بەشێکی زۆری…
Total
0
Share