ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دڵنیایی لەبارەی مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەران دەدات و دەڵێت، دواکەوتنی حاڵەتێکی ئاساییە.
موحسین موئنس، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی بەشێک لە وەزارەتەکان ئاساییە و رێکاریی کارگێڕی تایبەت بە وەزارەتی داراییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا کۆتایی ئەمساڵ مووچەی فەرمانبەران زامنکراوە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات لەوبارەیەوە.
زیاد زوبەیدی کە شارەزایەکی بواری ئابوورییە دەڵێت، دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ئاساییە، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان وایلێهات بەهۆی نەبوونی سیولەوە.