هەولێر.. لە شەڕێكدا باوكی شەش منداڵ كوژرا

بەهۆی دەمەقاڵێ و دروستبوونی شەڕ لەنێوان دوو دراوسێدا لە هەولێر گەنجێك كوژرا و دووانی دیكەش برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پێیڕاگەیاندین، شەڕەكە ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەكی مامزاوە لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل روویداوە و بەهۆیەوە گەنجێك بەناوی (مازن موحسین) كوژراوە و دووانی دیكەش برینداربوون كە باوك و برایەكی قوربانییەكەن.

ئەوەشی وت، قوربانییەكە لە بنەڕەتدا شەبەكە و خەڵكی حەمدانییەیە و لە هەولێر نیشتەجێبووە و خاوەنی شەش منداڵە.

بەپێی زانیارییەكان دوای رووداوەكە، پەلاماردەران هەڵهاتوون و دەستگیرنەكراون.

بابەتی پێشتر

لە پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلدا سێ كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمی مامۆستاكەی دەربەندیخان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share