عێراق و ئەمریکا تاوتوێی جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەکەن

بەغداد و واشنتۆن، پرسی جێگیرکردنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار تاوتوێدەکەن.

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق-دا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ برایان نیلسۆن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ سپیکردنەوەی پارە، پرسی جێگیرکردنی بەهای دۆلاریان بەرامبەر بە دینار تاوتوێکرد.

بەپێی راگەیەندراوەکە، فوئاد حسێن، رایگەیاندووە، حکومەتی عێراق پابەندە بۆ بەرەوپێشچوونی چاکسازی و رێوشوێنە ئابورییەکانی پەیوەست بە سیستمی بانکیی عێراق.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش دەخاتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی عێراقی داوای لە لایەنی ئەمریکی کرد بە بڕیارەکانیدا بچێتەوە بۆ ئەو سزایانەی کە بەسەر نزیکەی 32 بانکی عێراقیدا سەپێندراون.

باس لەوەشدەکات، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، “سەقامگیریی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ گەیشتن بە سەقامگیریی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی لە عێراقدا”.

 

 

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: شەقامێکی دیکەی سلێمانی بەربەستدەکرێت

بابەتی دواتر

مامۆستایەک لە بەنداوی دەربەندیخان خنکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share