نوێژی نیوەڕۆ لە مزگەوتێکی فەرەنسا رادەگیرێت

مزگەوتی پاریس لە فەرەنسا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 14ی تەمموز، بەهۆی وەستانی بڵێسەی ئۆڵۆمپیادەوە لە مزگەوتەکەدا لەکاتی گەشتەکەیدا بە پایتەختی فەرەنسا نوێژی نیوەڕۆ ئەنجام نادرێت و دەرگاکان دادەخرێن.

مزگەوتی گەورەی پاریس لە بەیاننامەیەکدا کە لە پێگەی رەسمی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، ”خۆشحاڵین کە رایدەگەیەنین لە ماوەی گەشتەکەیدا بە پایتەختی وڵاتدا مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاد لە مزگەوتی گەورەی پاریس دەوەستێت لە رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە 14ی تەمموزی 2024 کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆ”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”بەهۆی ئەو بۆنە مێژووییە و لایەنی ئەمنییەوە، مزگەوتی پاریس ناچار دەبێت لە نێوان کاتژمێر 12:00ی پاشنیوەڕۆ تاوەکو 5:00ی دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە دەرگاکانی دابخات”.

دەشڵێت، ”بەو هۆیەوە ناتوانین نوێژی نیوەڕۆ ئەنجامبدەین و داوا لە موسڵمانان دەکەین بچنە مزگەوتەکانی دەوروبەر، هاوکات سوپاسی تێگەیشتنیان دەکەین و داوای لێبوردن دەکەین بۆ ئەو بارگرانییەی تووشمان کردوون”.

بڕیارە بڵێسەی ئۆڵۆمپیاد رۆژی 14 و 15ی تەمموزی 2024 بە پاریسی پایتەختی فەرەنسادا تێپەڕببێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لە سۆران حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون تۆماركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share