كەركوك.. بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە پشوو راگەیەندرا

بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە سبەی پێنجشەممە لە كەركوك كرایە پشوو، بەڵام دیوانی پارێزگا، ئەنجومەنی پارێزگا و زانكۆی كەركوك ناگرێتەوە.

ئیدارەی پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە پشوو لە دەزگاو دامەزراوە حكومییەكاندا راگەیەندرا جگەلە دیوانی پارێزگا، ئەنجومەنی پارێزگا و زانكۆی كەركوك.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕیارەكە پشتبەستن بووە بە پێشنبییەكانی كەشناسی كە پلەكانی گەرما لە رۆژی پێنجشەممە بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی: ئەوەی مامۆستایان ئەنجامییان داوە لەپێناو هۆشیارکردنەوەی میللەتێکی گەورەیە

ئەدهەم بارزانی، سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی کرد و پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکارییەکانییان دەربڕی و راشیگەیاند، “سەردانی بافڵ جەلال…
Total
0
Share