بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو ئاسایی بووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو ئاسایی بووەتەوە، هاوڵاتییان دەتوانن لە ئێستاوە سەردانی بنکەکانی وەرگرتنی کرێی ئاو بکەن بۆ راییکردنی ئیش و کارەکانیان.
لە رۆژی دووشەممەوە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە بەرنامەکانی سێرڤەری سەرەکی کۆکردنەوەی کرێی ئاو لە هەرێم لەکارکەوتبوون و لە بنکەکانی وەرگرتنی قەرزی ئاو نەدەتوانرا قەرزی ئاو وەربگیرێتەوە.