لەبارەی دانەوەی قەرزی ئاو هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە

بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، سیستمی پارەدانی قەرزی ئاو لە هەرێم بەهۆی کێشەیەکەوە وەستاوە و تا چارەسەرکردنی کێشەکە ناتوانرێت قەرزی ئاو لە هاوڵاتییان وەربگیرێتەوە.

بەختیار تاهیر بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوێنێ دووشەممەوە سیستمی ئەلیکترۆنی پێدانی ئاو لە هەموو هەرێم بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە وەستاوە و بەهۆیەوە ناتوانرێت پارەی قەرزی ئاو لە بنکەکان لە هاوڵاتییان وەربگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمە تەکنیکییەکان لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان چاوەڕێدەکەین لە 24 بۆ 36 کاتژمێری داهاتوو چاکبکرێتەوە و دەست بە وەرگرتنی پارەی قەرزی ئاوی هاوڵاتییان بکرێت.

ئاشکراشیکرد، هەر کاتێک چاککردنەوەی سیستمەکە کۆتایی هات هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ لە دەباشان لەگەڵ سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری…
Total
0
Share