گەرما جارێکی دیکە دەوامی پارێزگایەکی عێراق رادەگرێت

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی گەرمای بەهێز پارێزگای بەسرە بڕیاریدا رۆژی پێنجشەممە بکاتە پشووی فەرمی.

بەپێی راگەیەندراوێکی پارێزگای بەسرە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی گەرما و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی رۆژی پێنجشەممە کرایە پشووی فەرمی.

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان لە رۆژی چوارشەممەوە شەپۆلێکی گەرما عێراق و بەشێک لە وڵاتە عەرەبییەکان دەگرێتەوە و بەهۆیەوە پلەی گەرمی لە بەشێک لە پارێزگاکان بۆ سەروو 50 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share