بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دوو کەس دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتباربوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێک.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی رزگاری سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێبراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەر توانرا لە ماوەیەكی كەمدا و لە لایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتباران بردبوویان.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا هەریەكە لە تۆمەتباران (ب،أح) و(م،ق،م) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لە لایەن بنكەی پۆلیسی رزگارییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی هەرێم بە دابەشنەکردنی مووچە بۆمبێکی ئابوری خستووەتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە

پارێزگاری سلێمانی: حکومەتی هەرێم بە دابەشنەکردنی مووچە بۆمبێکی ئابوری خستووەتە هەر ماڵێکی کوردستانەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت،…
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن چەند ناوچەیەک دەکەونە ژێر مەترسی تیرۆریستانەوە

هاوسەرۆكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پلانەکان نەگۆڕدرێن و ھاریکارییەکان فراوانتر نەکرێن ئەوا چەند ناوچەیەک کە کێشەی ئەمنییان ھەیە دەکەونە…
Total
0
Share