بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر بڕیاری كردنەوەی كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی خوێندنی ئینگلیزی دەدات و رایدەگەیەنێت، پێویستی بە مامۆستای میلاك و وانەبێژ و دەرچووانی دانەمەزراوە هەیە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر كە تێیدا هاتووە، كۆمەڵگەیەكی پەروەردەیی حكومی بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە (خوێندنی ئینگلیزی) دەكرێتەوە كە پێكدێت لە، باخچەی منداڵان، بنەڕەتی و ئامادەیی.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو مامۆستایانەی (میلاك – وانەبێژ) هەروەها ( دەرچووی دانەمەزراو) كە ئارەزووی دەوامكردن و وانەوتنەوە دەكەن لەو كۆمەڵگە پەروەردەییە دەتوانن تا لە سەرەتای مانگی داهاتووە سیڤی بنێرێن.