کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: لە سلێمانی کۆتایی بە کەمپی ئاوارەکان دێت

بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی کەمپی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی چۆڵدەکرێن و ئاوارەکان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

کەریم نوری بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاری داخستنی کەمپی ئاوارەکان بڕیارێکی حکومییە و لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدایە، وەزارەتەکەشمان هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان خستووەتە گەڕ.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوو بژاردە خراوەتە بەردەم ئاوارەکان، کە یان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، یان شوێنێکی دیکە بۆ خۆیان هەڵبژێرن، بەشێکی زۆریان پێیان باش بووە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، لەو کاتەوەی دەستیان بە گەڕانەوە کردووە بۆ زێدی خۆیان بەدواداچوونمان کردووە هیچ پێشێلکاری و دۆخێکی نائاسایی لە ناوچەکان روویان نەداوە.

ئاشکراشیکرد، لە چەند رۆژی داهاتوود سەرجەم کەمپەکانی سنووری سلێمانی دادەخرێن و لە کۆتایی مانگیشدا کۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەکان دەهێنرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی لەگەڵ وڵاتێک دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

فۆڕمی دابەشكردنی زەوی بە مامۆستایان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share