پارتی كرێكارانی بەریتانیا سەركەوت

وەك ئەوەی لە راپرسییەكانەوە چاوەڕوان دەكرا، پارتی كرێكارانی بەریتانیا سەركەوتنێكی بەرچاوی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی دوێنێی وڵاتەكەی بەدەستهێنا و بەوەش كۆتایی بە دەسەڵاتی 14 ساڵی پارتی پارێزگاران هێنا.

بەپێی ئەو ئەنجامانەی تائێستا لەلایەن میدیاكانی بەریتانیاوە بڵاوكراونەتەوە، پارتی كرێكاران (چەپی ناوەند) 389 كورسیی پەرلەمانی لە كۆی 650 كورسی بەدەستهێناوە، بەوەش بە جیاوازییەكی زۆر پێش پارێزگاران كەوتووە.

هەر بەپێی ئەنجامە بەراییەكان پارێزگاران خراپترین ئەنجامی هەڵبژاردنیان لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە چنیوەتەوە.

هاوكات پارتی (چاكسازیی بەریتانیا)ی دژ بە كۆچبەران ئەنجامێكی زیاتر لە پێشبینیكراویان بەدەستهێناوە.

ئەنجامەكان دەرگایەكی فراوان لەبەردەم پارتی كرێكاراندا واڵادەكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو، لە بەرامبەر شكستەكەی پارتی پارێزگاران كە خاوەن 365 كورسی بوون بەپێی هەڵبژاردنەكەی پێنج ساڵ لەمەوبەر.

بەپێچەوانەی ئەوەی لە فەرەنسا روویدا كە تیایدا پارتی گردبوونەوەی نیشتمانیی راستڕەو بە سەرۆكایەتیی مارین لۆبان دەستكەوتی مێژوویی لە هەڵبژاردنەكەی یەكشەممەی رابردوو بەدەستهێنا، دەنگدەرانی بەریتانیا پارتێكی چەپی ناوەندیان سەرخست.

پێشتر ریشی سۆناك، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا وڵاتەكەی و زۆرێك لە ئەندامانی حزبەكەی تووشی سەرسوڕمان كرد بە داواكردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، لەكاتێكدا بەپێی راپرسییەكان پارێزگاران بە نزیكەی 20 خاڵ لەدوای پارتی كرێكارانەوە بوون.

سەرەڕای ئەوەی راپرسییەكان ئاماژەیان بە نەبوونی حەماسێكی زۆر لەلایەن كەیر ستارمەر-ی سەرۆكی پارتی كرێكاران دەكرد، بەڵام پەیامە سادەكەی بەوەی “كاتی گۆڕانكاری هاتووە” دەنگدانەوەی لەنێو دەنگدەراندا هێنایە ئاراوە.

بابەتی پێشتر

خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئێران بەڕێوەدەچێت

بابەتی دواتر

بۆ دایكان.. 10 خوو كە منداڵەكەت لە تۆوە فێریدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن بۆ سەرۆکی چین: دیکتاتۆرە

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شی جینپینگ، هاوتا چینییەکەی لەگەڵ سەرکردە “دیکتاتۆرییەکان” ناوبرد،ئەمەش لە کۆبوونەوەی پارتەکەیدا و…
Total
0
Share