گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رادەگیرێن

بڕیارە ئەمڕۆ بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رابگیرێن.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر راده‌گیرێن به‌هۆی ئه‌نجامدانی مه‌شقێكی فریاگوزاری له‌ فڕۆكه‌خاندا.

ئاماژەیبەوەشکرد، هاوڵاتییان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگریی شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له‌ ده‌وری فڕۆكه‌خانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ مه‌شقه‌كه‌وه‌.

بابەتی پێشتر

دەستەی خانەنشینیی عێراق: لە دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی 4000 خانەنشین پاداشتی خزمەتیان وەرگرت

بابەتی دواتر

بەهای 100 دۆلار بەربەستی 148 هەزار دیناری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share