یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە روونكردنەوەیەكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە روونكردنەوەیەك بۆ رای گشتیی بڵاودەكەنەوە و رایدەگەیەنن، “دوور و نزیك هێزەكانمان و هێزەكانی تری هەرێمی كوردستان پەیوەندییان بەو رووداوانەوە نییە كە لە هەولێری خۆشەویست، دهۆكی دەلال و كەركوك روویانداوە”.

لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، “‎جێگەی نیگەرانی و سەرسووڕمانە كە تەنها نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی بەغداد بە مەرامی تایبەت و وەك تۆمەت ئاماژە بە ناوی هێزەكانمان و سنووری سلێمانی دەكات و وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەڕوونی ئاماژەی بە زانیارییەكاندا بەبێ ئەوەی ناوی هیچ هێزێك بهێنێت.

دەشڵێت، ‎”لێرەوە رایدەگەیەنین كە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەی بەغداد وتی، ئەو تۆمەتبارانە لەبەرامبەر بڕە پارەیەكدا “تەجنید” كراون ئەمەش دەرخەری ئەوەیە و جەختیشدەكەینەوە كە ئەم كەسانە نە لەژێر فەرمان و چەتری ئێمە و هیچ هێزێكیترمان ئەو كارەیان كردووە و نە پەیوەندیی بەهێزەكانمانەوە هەبووە”.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ‎ئێمە لە هێزەكانمان چاوەڕێی رێڕەوی تەواوی لێكۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەكانی عێراقین تاوەكو راست و دروستی دوور لە مەرام و پیلانی ناڕەوا بۆ رایگشتیی وڵاتەكەمان ئاشكرابكەن كە هەر كەس و لایەنێك لەپشت سووتاندنی بازاڕەكانەوەیە، رووبەڕووی دادگا بكرێنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

وتەبێژی یەكێتی: پارتی دەیەوێت كێشە دروستبكات و لە هەڵبژاردن دەترسێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share