هەرێم داهاتی نانەوتی رادەستی بەغداد کرد

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بڵاویکردەوە، داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئازار رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکشەممە بڕی 70 ملیار و 130 ملیۆن و 250 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی 2024، لەلایەن بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی و ئابوری خرایەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی پڕبکرێتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی  رایگەیاند، دەیانەوێت دانیشتنێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێکبخەن. بەشی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share