دروستكردنی هێزی هاوبەش بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی سنوورەكان دەستپێدەكات

وەزارەتی ناوخۆ

وەزارەتی ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە دروستكردنی هێزی هاوبەشی ناوخۆ و پێشمەرگە بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی خاڵە سنوورییەكان دەستپێدەكات.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 11ی كانونی دووەم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هه‌ریه‌ك له‌ وەزیری پێشمەرگە و وەزیری ناوخۆ لە هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە پێکهێنانی هێزێکی تایبەت بە نەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا لەسەر میکانیزمی پێکهێنانی ئەو هێزە و دابەشکردنی ئەرکەکانی ڕێککەوتن و بڕیارە بەمنزیکانە هەنگاوەکانی دروستکردنی ئەو هێزە دەستپێبکات.

پێنجشەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەی ڕاسپارد هێزێکی تایبەت و هاوبەش پێکبهێنن بۆ ڕێگەکرتن لەهەر پێشێلکاری و سەرپێچی و کارێکی نایاسایی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی یاسا و ڕێکارەکان لە دەروازەکان بەبێ جیاوازی.

دوای بڕیارەكەش جوتیار عادل، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ پرۆپۆزەڵێک بۆ بنەبڕکردنی قاچاخچێتی ئامادە دەکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران ڕێکارەکان کرداری دەکرێت بۆ ڕێگری لە قاچاخی سەر سنوورەکان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی سوریا: مافی کورد لەسەر بنەمای یەکسانی لە سوریای یەکگرتوودا پارێزراوە

سەرۆکایەتیی سوریا رایگەیاند، ” مافی کورد لەسەر بنەمای یەکسانی لە سوریای یەکگرتوودا پارێزراوە”. سەرۆکایەتیی سوریا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆک بافڵ پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپاتکردەوە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، پێشوازییان لە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانیی تورکیا کرد. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی…
زیاتر ببینە

سوپای توركیا گه‌نجێكی ڕۆژئاوای كوردستانی به‌ ئه‌شكه‌نجه‌دان كوشت

به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، گەنجێکی ڕۆژئاوای كوردستان گیانیلەدەستدا. ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ڕۆژی 28ی ئەم مانگە، گه‌نجێكی…
Total
0
Share