رێككەوتنێكی هەرێم و بەغداد لەبارەی مووچەوە ئاشكرادەبێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد لەسەر بابەتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان رێككەوتوون و لیستی هێزە ئەمنییەكان بۆ بەغداد نێردراوە و هیچ گرفتێك لە بابەتی ناردنی مووچە نەماوە.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستا راگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و هەمواری یاسای بودجە، كێشەی مووچە چارەسەربووە و دەبێت حكومەتی هەرێم دیراسەی ئەو بابەتە بكات و پابەندییەكانی جێبەجێبكات.

وتیشی، “هەرێم و بەغداد لەسەر بابەتی مووچەی هێزە ئەمنییەكان رێككەوتوون و هیچ كێشەیەك لەسەر پێدانی مووچە نەماوە، جگەلەوەش مووچە لەسەرجەم پرسەكانی دیكە جیاكراوەتەوە و لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بۆ بەغداد نێردراوە وردبینی تێدادەكرێت”.

بابەتی پێشتر

چۆمان.. لەم وەرزی هاوینەدا بەفر كێشەی بۆ ئاوی خواردنەوە دروستكرد

بابەتی دواتر

وەفدی هەرێم گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share