زانیاریی نوێ لەبارەی مووچەی مانگی حوزەیران ئاشكراكرا

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و وردبینی تێدادەكرێت و بۆ مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكانیش چاوەڕوانی ئەنجامی وردبینییەكەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەكرێت.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ئامادەیبوو، رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتووەتە وەزارەتی دارایی عێراق و وردبینی تێدادەكرێت و هیوادارین ئەو بابەتە چارەسەربكرێت، بۆ مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان چاوەڕوانی ئەنجامی وردبینی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەكرێت.

وتیشی، ” ئەم دوو سێ مانگە بەهۆی چەند رێكارێكی كارگێڕییەوە ئەوە دەكرێت و دواتر لیست دەنێردرێت و تەمویل دەكرێت و لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا تەئكیدكمان كردەوە كە پێویستە سەرجەم وەزارەتەكان پەلەبكەن لە ئامادەكردنی لیستی مووچە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی وێستگەیەكی كارەبا و نووسینگەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كردەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: سبەی پشووی بانكییە لە سەرجەم بانكە حكومییەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكە بازرگانییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share