رووداوێکی هاتوچۆ مردنی کەسێکی لێکەوتەوە

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای رانیە – خەلەکان کەسێک گیانیلەدەستدا.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سەر رێگای رانیە – خەلەکان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا تاکسی کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێڵکاری شوێنی رووداوەکە دەریدەخات کە شۆفێرەکە تێپەڕاندنی ئەنجامداوە و دواتر کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە.

ئاشکراشیکرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە 18 ساڵی تەواو نەکردووە و بەهۆی رووداوەکەوە گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم ناکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “پەسەندکردنی بودجە ئەوەی یەکلاییکردەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و دامەزراندن بۆ هیچ توێژێکی هەرێم…
Total
0
Share