هەفتەی داهاتوو پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلاییدەکرێتەوە

چاوەڕێدەکرێت هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە یەکلاییبکرێتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، رێکەوتن لەنێوان لایەنە سونییەکان و لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی کراوە سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، چاوەڕێدەکرێت موحسین مەندەلاوی لە هەفتەی داهاتوودا رۆژێک دیاریبکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی.

ئاشکراشیکرد، کێبڕکێ لەنێوان مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی هەیە بۆ ئەو پۆستە، بەڵام سالم عیساوی چانسی زیاتری بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share