چوار پزیشكی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق پلەی نایابیان بەدەستهێنا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چوار پزیشكی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی و خوێندكاری بۆردی عەرەبی بۆ نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون لەسەر ئاستی عێراق، توانیان پلەیەكی نایاب بەدەستبهێنن و بەسەركەوتوویی ئەو قۆناغە تێپەڕێنن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، د. ئەڤین سەعدی داود لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی توانی پلەی یەكەمی بۆردی عەرەبی بەدەستبهێنێت، هەروەها د. ژیان مەحمود محەمەد جاف توانی پلەی سێیەم و د.ڕاز سیروان حەمەشەریف پلەی شەشەم و د.هۆزان محەمەد پلەی نۆیەمی بۆردی عەرەبی بەدەستبهێنێت.

لای خۆیەوە د. سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی پیرۆزبایی لە چوار پزیشكە سەركەوتووەکەی بۆردی عەرەبی كرد و هیوای سەركەوتنی زیاتر و بەردەوامیان بۆ دەخوازێت بۆ خزمەتكردنی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێم تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن گەیشتە كۆمسیۆن

بابەتی دواتر

کەشناسیی عێراق: پلەی گەرمی بەر خۆر و شوێنی سێبەر 10 پلە جیاوازیی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share