ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کێشەی کارەبا تاووتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و پرسی کارەبا و مووچە و رێورەسمی حەجی ئەمساڵ تاووتوێدەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات و لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا رەوشی خزمەتگوزاریی کارەبا لە وەرزی گەرما و هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکە لەم وەرزەدا تاوتوێ دەکرێت. هاوکات تاوتوێی پێشنیازی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە بڕیاری داشکاندنی 20% ی پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاوڵاتییان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بەشی دووەمی کۆبوونەوەکەدا راپۆرتی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەبارەی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ و رێکارەکانی وەزارەتەکە لەبارەی حاجییان و بابەتی گیانسپاردنی، ژمارەیەک لە حاجییانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.

بڕیارە لە بەشی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ مووچه و رێكار و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی پابه‌ندییه‌كان له‌ به‌رانبه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ له‌وانه‌، لیستی مووچه‌ی مانگانه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان، پرۆسه‌ی وردبینی هاوبه‌شیی هه‌ردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و هه‌رێم، به‌ بانكیكردنی مووچه‌، بابه‌تی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی یه‌كگرتووی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان، به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵیی له‌ داهاتی نانه‌وتیی مانگانه‌ی هه‌رێم، رێكخستنه‌وه‌ی مینحه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌گه‌. گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share