هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر داوا لەو شۆفێرانە دەکات کە تابلۆی گەشتکردنیان لە ئۆتۆمبێلەکانیان بەستووە، تابلۆکە بگەڕێننەوە بۆیان.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە کە تابلۆی گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتیان بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان وەرگرتووە، تابلۆکە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان و تابلۆى نوێ بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان وەربگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ئەم تابلۆی گەشتکردنە درا بە ئۆتۆمبێلەکان نەدەتوانرا ئۆتۆمبێل بە تابلۆ کۆنەکان گەشتی دەرەوەی ووڵات بکرێت، بەڵام لەئێستادا تابلۆی نوێ نێودەوڵەتییە و هیچ کێشیەکی نییە بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات.

جەختیشیکردەوە، لە ئەمڕۆوە هەتا یەک مانگ مۆڵەت لەبەردەم شۆفێراندایە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو تابلۆیانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان: ئەگەر بارانبارین بەردەوامبێت لە 10 ڕۆژی داهاتوو بەنداوی دوکان سەرڕێژدەبێت

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایدەگەیەنێت، بەنداوەکە نزیکەی مەترێکی ماوە بۆ سەرڕێژبوون. کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ڕایگەیاند، ئێستا ڕۆژانە…
Total
0
Share