سودانی لەبارەی دەوامی فەرمانگەكانەوە بڕیاریدا

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە گۆڕانكاری لە دەوامی فەرمانگە حكومییەكان دەكریچت و دەسەڵاتێكیش بەو پارێزگایانە دەدات كە پلەی گەرمایان دەگاتە سەروو 50 پلەی سیلیزی.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە دەوامی سەرجەم فەرمانگە حكومەییەكان رۆژانە لە كاتژمێر 7ی بەیانی دەستپێدەكات و كاتژمێر یەكی نیوەڕۆ كۆتایی بە كاتی دەوام لە دەزگا و دامەزراوەكانی حكومەتدا دێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو پارێزگایانەی پلەی گەرمییەكەی دەگاتە سەروو 50 پلەی سیلیزی پارێزگارەكانیان سەرپشك دەكرێن پشوو رابگەیەنن.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

وەزیری پەروەردە دڵنیایی بە خوێندكاران دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری كەركوكەوە ڕێككەوتنی لەگەڵ پارتی هەیە و داوای ‏جێبەجێكردنی دەكات

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان داوای زیندووكردنەوەی خاڵێكی ڕێككەوتنەكەیان لە پارتی ‏دەكات، كە تایبەتە بە دانانی كاندیدێكی یەكێتی بۆ پۆستی…
Total
0
Share