گەشتوگوزاری سلێمانی: لە پشووەکانی جەژندا نزیکەی 160 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویکردەوە، بەبۆنەی پشووەکانی جەژنی قوربانەوە 159 هەزار و 583 گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی 14-20 ی ئەم مانگە 159 هەزار و 583 گەشتیار سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە 90% گەشتیاران لە ناوەڕاست و باشووری عێراق گەشتەکانیان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامداوە، نزیکەی 10%میوانان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتانی دەرەوەی هەرێم لە رێگای بازگەکان و بەدووایدا دەروازەی سنووری و فڕۆکەخانە و روویانکردووەتە شارەکە.

سەبارەت بە داهاتی گەشتیاریی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاشکرایکردووە، ئەگەر هەر گەشتیارێک بڕی 200 دۆلاری خەرجکردبێت، ئەوا داهاتی گەشتیاران لە بۆنەی جەژنی قوربانی ئەمساڵ نزیکەی 32 ملیۆن دۆلار بووە، بەسەر خاوەنکاران و کاسبکاران دابەش بووە.

ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو و لە هەمان بۆنەدا 120 هەزار و 460 گەشتیار روویان لە سلێمانی کردبوو.

بابەتی پێشتر

چوار كەسی دوو خێزان لە رووداوی هاتوچۆكەی حاجییان لە رومادی بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک هۆکاری زووتر چوونە ناو سووڕی مانگانەی کچان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕنی سەموونی گوڵیا داخرا

بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستییەوە، قائیمقامیەتی سلێمانی فڕنی سەموونی گوڵیای لە گەڕەكی رزگاری داخست و خاوەنەكەشی…
Total
0
Share