نرخی بەنزین بەرزبووەوە

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین لە بەشێك لە بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی 25 دینار بەرزبووەتەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، نرخی هەر سێ جۆرەكەی بەنزین بەرزبووەوە و نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە 800 دینارەوە بووە بە 825 دینار، موحەسەن لە هەزار دینارەوە بووە بە 1025 دینار و بەنزینی سوپەریش لە 1150 دینارەوە بووە بە 1175 دینار.

تائێستا هۆكارەكەی نەزاندراوە، بەهۆی جەژنی رەمەزان و هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران لە ماوەی رابردوودا ئاگر لە ژمارەیەك پاڵاوگە و كۆگای سووتەمەنی كەوتەوە و كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەكەی كردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە خوێندنگەیەكی كچان لە شەقڵاوە مامۆستایەك بە شەق لە خوێندكارێك دەدات

لەیەكێك لە خوێندنگەكانی شەقڵاوە به‌ڕێوه‌به‌ری هۆڵێكی تاقیكردنه‌وەكانی‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌به‌رچاوی خوێندكاره‌كانی تر شه‌قی له‌ خوێندكارێك داوه‌. دیار…
Total
0
Share