رۆژگار جەعفەر: 19 حاجی هەرێمی كوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە

لێپرسراوی راگەیاندنی وەفدی حاجییانی هەرێم لە سعودیە رایدەگەیەنێت، 19 حاجی هەرێمی كوردستان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە و هاوكات وادەی گەڕاندنەوەی حاجییان ئاشكرادەكات.

رۆژگار جەعفەر لێپرسراوی راگەیاندنی وەفدی حاجییانی هەرێم لە سعودیە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەك حاجی كە بە رێگای رەسمی لە سعودیەبووە گیانیلەدەستداوە كە خەڵكی گەرمیان بووە و 18 حاجییەكەی دیكە بە ڤیزای ساڵ چوونەتە سعودیە گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی وادەی گەڕاندنەوەی حاجییان، رۆژگار جەعفەر باسی لەوەش كرد، یەكەم كاروانی حاجییان بەرێگای وشكانی لە 22ی حوزەیران بەرێدەكەون و 24 ئەم مانگە بە رێگای ئاسمانی بەرێدەكەون 30 ی ئەم مانگەش كۆتا كاروانی حاجییان لە رێگای فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دەگەنەوە خاكی هەرێمی كوردستان.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەرێم: پلانی ئەمنی بۆ رۆژانی جەژنی قوربان سەرکەوتوو بوو

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە قائیمقامیەتی هەڵەبجەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ببینە بوتڵی غاز چی تێكراوە؟

هاوڵاتییەک بوتڵێكی غازی وەرگرتووە و دەڵێت، بڕێكی زۆر ئاوی تیادایە. هاوڵاتییەكە خەڵكی گوندی گومەزەردە لە سنووری قەزای بەردەڕەش،…
Total
0
Share