ئامارەکانی قوربانیکردن لە سنووری سلێمانی راگەیەندرا

لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە سنووری سلێمانی نزیکەی دوو هەزار ئاژەڵی وردە و 600 سەر رەشەوڵاخ کراون بە قوربانی.

د. بورهان عومەر لێپرسراوی هۆبەی کوشتارگەی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە هەر چوار رۆژی جەژنی قورباندا لە پارێزگای سلێمانی بە قەزا و ناحیەکانیشییەوە هەزار و 768 ئاژەڵی بچووک و 581 رەشەوڵاخ کراون بە قوربانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ئاژەڵانەی سەربڕاون 28 ئاژەڵی وردە بۆ خواردن شیاو نەبوون.

لای خۆیەوە د. شاڵاو عارف بەڕێوەبەری کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، لەناو کوشتارگەکە 864 ئاژەڵی وردە و 132 رەشەوڵاخ سەربڕاون و 27 سەر ئاژەڵیش بۆ خواردن شیاو نەبوون.

ئاشکراشیکرد، راستە ئەمساڵ لەرووی ژمارەوە سەربڕینی ئاژەڵ کەمتربووە، بەڵام هۆشیاریی زیاتر بووە و زۆرتر ئاژەڵ هێنراون بۆ سەربڕینخانەکان، ئەمەش بەهۆی هەوڵی میدیاکانەوە بووە بۆ هۆشیارکردنەوەیان.

بابەتی پێشتر

بەتۆمەتی سووتاندنی 500 دۆنم پوش و پاوان و زیانگەیاندن بە نزیکەی 60 هەزار دار کەسێک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

کەمی رێژەی منداڵبوون سەرۆکی کۆریای باشووری ناچار بە راگەیاندنی باری نائاسایی دیمۆگرافی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share