بۆ رۆژانی جەژنی قوربان 117 هەزار و 421 گەشتیار، سەردانی هەولێریان کردووە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر، بۆ رۆژانی جەژنی قوربان 117 هەزار و 421 گەشتیار، سەردانی هەولێریان کردووە، و (54) تاوان تۆمارکراوە، (51) تاوان ئاشکراکراوە، یەک تاوانیش لە ژێرلێکۆڵینەوەدایە.
هەر بەپێی ئەو راگەیەندراوە، لە رۆژانی جەژن، سێ رووداوی هاتووچۆ رویانداوە و تەنها زیانی مادی لێکەوتووتەوە، (29) حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، کە (22) حاڵەتیان سووتانی پووش و پاوان بووە و حاڵەتەکانی تریش (3) ئۆتۆمبێل و (3) خانوو و یەک دوکان بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 263 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە، (154) منداڵ لە هەردوو رەگەز لە دایک بوون و (222) نەشتەرگەریى گەورە و بچووک ئەنجامدراون.
ئاماژە بەوەش دەکات، لەماوەی چوار رۆژی جەژن، لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر (269) ئاژەڵی گەورە و (759) ئاژەڵی بچووک کراوەنەتە قوربانی.