كەشناسیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی نزیكدەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
دەربارەی كەشوهەوای یەكەم رۆژی جەژنیش بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ دروستبوونی هەندێك پەڵەهەور، لە دوای نیوەڕۆشەوە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان ئەگەری بارینی تاوەبارانێکی کورتخایەن هەیە.
هەروەها پلەی گەرمیی سبەی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت، (هەولێر 43 پلە، سلێمانی 39، دهۆک 41، کەرکوک 45، هەڵەبجە 41، زاخۆ 42، سۆران 38، حاجی ئۆمەران 27 و گەرمیان 46 پلە).