عەلی باقری و وەفدێکی باڵای یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد

سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و وەفدێکی باڵای یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد و لەلایەن د. محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سکرتارییەتەوە پێشوازیکران  .

لەو سەردانەدا عەلی باقری تاجەگوڵینەی رێزو وەفای لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا و بە شکۆوە لە دەفتەری یادەورییدا لەسەر رۆڵی مام دوا کە وەک سەرکردەیەک هەمیشە بە سیاسەتە حەکیمانەکانی چەتری کۆکەرەوەی هەموولایەک بووە و پێزانینیشی دەربڕی بۆ ئەو خزمەت و کۆششانەی پێشکەشیکردووە بە تایبەت لە بینادنانی پەیوەندییەکی باش لە نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران  .

لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەت سوپاسگوزاریان دەڕبڕی لەبەرامبەر وەفاداری کۆماری ئیسلامی ئێران و عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مێژووی سەرۆک مام جەلال و دووپاتیانکردەوە کە هەمیشە درێژەپێدەری رێبازی مام دەبن.

بابەتی پێشتر

وڵاتێکی عەرەبی مەرجی ڤیزای بۆ گەشتیارانی عێراق هەڵگرت

بابەتی دواتر

ئۆمێد خۆشناو: هەر کەسێک لە پشت ئاگرەکانی هەولێرەوە بێت چاوپۆشی لێ ناکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share