سۆن و کەین یەکەمن.. بەهێزترین دووانە هێرشبەرییەکانی ئەم وەرزەی خولەکانی ئەوروپا

هێرشبەرە دوانەییەکان کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکانی ئەم وەرزە هەبووە

دووانە هێرشبەرییەکان لەم وەرزەدا 2020/2021 لە زۆرینەی یانەکان ئاستی ناوازەیان پێشکەشکردووە، هیۆنگ سۆن مین و هاری کەینی هێرشبەرانی تۆتنهام وەک باشترینەکان وەسفدەکرێن.

لەم وەرزەدا بۆ دەربازبوونە لە هەندێک لە بارودۆخە تاکتیکیە ناهەموارەکان و بەهۆی ماندووبوون و کەمی کاتەوە توانستی تاکە کەسی یاریزانان لەلایەن ڕاهێنەرانەوە گرنگی پێدراوە، هەموو ئەمانەش وایانکردووە بەشێک لە هێرشبەران نمایشی خۆیان بکەن و لە تۆمارکردنی گۆڵدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی “ئەلعەرەبی” کۆکراوەیەک لە تۆمار و ڕێژەی گۆڵی هێرشبەران ئاشکراکردووە، وەک دەردەکەوێت هەریەک لە هیۆنگ مین سۆن و هاری کەینی هێرشبەرانی یانەی تۆتنهام بەیەکەوە وەک دووانەیەک باشترین بوون لەسەر ئاستی سەرجەم هێرشبەرە دوانەییەکان.

 

هیۆنگ سۆن و هاری کەین

لەم وەرزەدا بە هەردوو یاریزانەکە بەشداری 45 گۆڵی یانەی تۆتنهامیان کردووە، 22 لە پریمەرلیگ و 23 لە سەرجەم خولەکانی دیکە.

 

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسکی و تۆماس مولەر

دووانەی بایرن میونشن لەم وەرزەدا بەشداری تۆماری 45 گۆڵیان کردووە، 38 گۆڵ لە خولی پلە یەکی ئەڵمانیا و حەوت گۆڵی دیکەش لە خول و پاڵەوانێتیەکانی تر.

 

برونۆ فێرناندێز و مارکۆس ڕاشفۆرد

دوو بەهرەدارەکەی مانچستەر یونایتد لە وەرزی 2020/2021 خۆگونجاندنێکی ناوازە لەنێوانیاندا بەدیکراوە، بەشداری تۆماری 43 گۆڵیان کردووە، 29 گۆڵ لە پریمەرلیگ و 14 گۆڵ لە خول و پاڵەوانێتیەکانی تر.

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئەلڤارۆ مۆراتا

سەرەڕای ئەوەی پێکانەکان کاتێکی زۆریان لە دوو ئەستێرەی یوڤی بردووە، بەڵام لە ماویەکەی کورتدا بەشداربوون لە تۆمارکردنی 38 گۆڵ، لە ناوخی ئیتاڵیا کریستیانۆ 15 گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵی ڕەخساندووە، مۆراتا چوار گۆڵی کردووە و پێنجی ڕەخساندووە، لە کۆی 30 گۆڵی بیانکۆنێری 20 گۆڵیان تۆمارکردووە کە زیاترە لە نیوە.

لە خولی یانە پاڵەوانەکان بە دووانە ئاگرینەکە 12 گۆڵیان تۆمارکردووە و ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی توشی کۆرۆنا بوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share