پۆلیسی سلێمانی: ئەو کوڕەی باوکی خۆی کوشت دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە ئەمڕۆ باوکی خۆی کوشت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڕەکی کەنەکەوەی شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەقۆ باوکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد.

دەشڵێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و لەماوەی کەمتر لە کاتژمێرێکدا توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە-وە دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ساڵی 2005-ە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوە و ئێستا بەبڕیاری  دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان راگیراوە، و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

 

بابەتی پێشتر

یەکەمین خولی فێرکردنی زمانی چینی لە سلێمانی كرایەوە

بابەتی دواتر

حەج و عومرەی هەرێم: هۆشداریماندا خەڵک حەجی بازرگانی نەکات بەڵام قسەی ناشرینیان پێدەوتین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ نرخی بەنزینی هەرزان دەبێت. بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە…
Total
0
Share