ئاگر لە باڵەخانەیەکی سلێمانی کەوتەوە و کەسێك گیانیلەدەستدا

لە گەڕەکی ئاشتی لە شاری سلێمانی ئاگر لە باڵەخانەیەکی بازرگانی کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکان کەسێک گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا پێیڕاگەیاندین، لەبەشی سەرەوەی باڵەخانەیەکی بازرگانی لە گەڕەکی ئاشتی لە شاری سلێمانی ئاگرکەوتەوە و کەسێک کە وەستای گاز بووە و کاری لەحیمی کردووە گیانیلەدەستدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە تەقینی تانکیی گاز بووە .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share