بڕیارێکی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەرچوو

هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت، ماوەی 15 رۆژ مۆڵەت بە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت و لە دوای ئەو وادەیە دەستیان بەسەردادەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، ئاگاداری ئەو شۆفێرانە دەکەین کە ئۆتۆمبێلەکانیان بێسەرەتان یان مەنفێستی ئۆتۆمبێلەکانیان بە ناویانەوە نەبێت 15 رۆژ مۆڵەتیان دەدەین، لە دوای ئەو وادەیە دەستیان بەسەردادەگیرێت.

پێشتر و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی پارێزگاکانی هەرێمەوە، چەندینجار هۆشداری بە خاوەن ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دراوە و چەندین هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنیش ئەنجامدراون، بەڵام تا ئێستا ئەو کێشەیە بە تەواوی یەکلایی نەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: هیچ کوردێک لە بەلەمە نوقمبووەکەی نۆکەندی ئینگلیزدا نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیز هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانی تێدانییە. بەکر عەلی…
Total
0
Share