وەزیری نەوت: رێككەوتن لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم نزیكە

وەزیری نەوت گەشبینی بە گەیشتنە رێككەوتن لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەردەبرێت.

حیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاند، پێشكەوتن هەیە لە وتوێژەكانی تایبەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان بۆ هەناردەی نەوت.

ئومێدی خۆیشی نیشاندا بە گەیشتنە رێككەوتن لە رۆژانی كەمی داهاتوودا.

عەبدولغەنی هیوای خۆیشی نیشاندا لە زیادبوونی دەروازەكانی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ دەرەوە و وتی، “بەدوای سەرچاوەی دیكەدا دەگەڕێین بۆ گەیشتنی نەوتی عێراق بە بازاڕە جیهانییەكان. وەك چۆن لە رابردوودا رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتمان لەڕێی بەندەری جەیهان هەناردە دەكرد بەر لە راگرتنی”.

روونیشیكردەوە، وتوێژ لەگەڵ توركیادا دەكەین بۆ سەرلەنوێ هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهان-ەوە و، پێشكەوتن لە وتوێژەكاندا هەیە دەربارەی هێڵی نەوتی عێراق-توركیا.

وەزیری نەوت ئاماژەی بەو كۆبوونەوەیەش كرد كە دوێنی وەزارەتەكەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت لە بەغداد ئەنجامیدا تایبەت بە سەرلەنوێ بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و باسی لەوەكرد، داهاتەكەی لە ئەژمارێكدا لە بانكی ناوەندیی عێراق دادەنرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: گەشبینم بەوەی کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەرانی گرێبەست چارەسەردەبێت

بابەتی دواتر

جەبار گۆران: دوای جەژن بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share