راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی چەند كەسێك بە تۆمەتی سیناریۆی رفاندن دەستگیردەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە لە رووداوێكی رفاندن لە گەڕەكی باداوەی شاری هەولێر،دەستبەجێ لە لایەن هێزەكانمانەوە بەدواداچوون و لێكۆلینەوە كرا و لە ماوەیەكی كەمدا توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارەكان ئاشكرابكەین.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دواتر بە فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان كردن ،دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ تۆمەتباران ،دەركەوت ئەنجامدانی ئەم كردەوەیە گێرەشێوێنیە، بە شێوەی سیناریۆ رێكخراوە لە نێوان ئەندامانی بنەماڵەیەك، كە لە براو خاڵ و خوارزا و ئامۆزا پێكهاتوون،ئامانجیان لەم كردەوەیە بۆ ئەوە بووە كە یەكێك لە برای تۆمەتبارەكان كە ئێستا لە وڵاتێكی ئەوروپایە ئەو سینارێۆی رفاندنە وەكو كەیسێكی سیاسی لەو وڵاتە پێشكەشبكات و مافی پەنابەری پێوەربگرێت.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: بەڕێوەبردنی کەرتی نەوتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان جیاوازن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و 4 تۆمەتبار دەستگیردەكات

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی…
Total
0
Share