لەبارەی چۆنێتی وەرگرتنی گەنمەوە سایلۆی سلێمانی جوتیاران ئاگاداردەکاتەوە

سایلۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێم دەستیپێکردووە و پێویستە جوتیاران پابەندی رێنماییەکان بن.

سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکردووە، وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران بە پێی ناوچە دەبێت هەفتەی یەکەم جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی تانجەرۆ ، عەربەت گەنمیان لێوەردەگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیارانی ناوچەکانی تر گەنم نەهێنن، چونکە لێیان وەرناگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و تراکتۆرەکان بە یەک ڕیز بۆستن رۆژانە باج دابەشدەکرێت، نابێت بە دوو ریز بووەستن باج بە دوو ریز نادرێت.

هەر لە راگەیەنداوەکەی سایلۆدا هاتووە، بەهۆی تێکچوونی جەگەکانی سایلۆکەمان گەنم لە ئۆتۆمبێلی فلات وەرناگیرێت، بۆیە داواکارین لە جوتیاران گەنمەکانیان بکەنە ناو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری قلابەوە، جگە لەوەش پێویستە جوتیاران دڵنیابن هێندەی رەسیدەکانیان گەنم باربکەن و لە رەسیدەکانیان زیاتر نەهێنن، چونکە نە زیادەکانیان بۆ دەگێڕێتەوە نە رەسیدەکانیان بۆ دەگۆڕێت.

جەختیشکراوەتەوە، داواکارین لە جوتیاران گەنمی ئەسپێ لێدراو، خوراو، بۆنگرتوو نەهێنن، چونکە بە پێی بڕیاری کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە مەڵبەندی گشتیی بەغداد دەست بەسەر پشتگیریی بەشە کشتوکاڵییەکانیان دەگیرێت .

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: پاسێکی گەشتیاری بە 37 ملیۆن دینار سزادرا

بابەتی دواتر

كەی مووچە دابەشدەكرێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share